فێستیڤاڵی ئیزیسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتی و به‌رز نرخاندنی توانا و داهێنانی ژنان له بواری شانۆدا،له قاهیره، رۆژانی 16 تا 22ی ئایاری 2024 به‌رده‌وامبوو له نمایش و چالاكییه‌كانی. تێیدا چه‌ندین نمایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش كران، به‌شداربووه‌كان له نه‌مسا و ئیسپانیا و میسر و تونس و مه‌غریب و عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هاتبوون. لابوری شانۆی لالشی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد، نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی و شه‌ماڵ عومه‌ر له ڤییه‌ناوه به پێرفۆرمانسی میمۆری به‌شدار بوون. شایه‌نی باسه پێرفۆرمانسی میموری پێشتر له هه‌رێمی كوردستان به میوانداری تیپی هاوڕێیانی گه‌زیزه و له نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا و له چیك پێشكه‌ش كراوه و هه‌ر له‌مساڵدا له فێستیڤاڵی (مسرح الرحالة الدولي للفضاءات مسرحیة المغایر) له ئوردون و پاشان له فێستیڤاڵی ״طنجة للفنون المشهدیة״ له مه‌غریب پێشكه‌ش كراوه. هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه لابوری شانۆی لاش ساڵی 1989 له‌ڤییه‌ننا دامه‌زراوه و 2000 ه‌وه حكومه‌تی نه‌مسا پشتیوانی دارایی ده‌كات.
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار نیگار حه‌سیب وه‌ك به‌شداربوویه‌كی فێستیڤاڵه‌كه به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ئاماده‌بوونێكی ناوازه‌ی خانمانی شانۆكاری كورد له «فێستیڤاڵی ئیزیسی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی ژنان» دا ده‌بینرا كه بێجگه له به‌شدارییه كه‌ی ئێمه وه‌ك لابوری شانۆی لالش، هه‌ردوو خانمه شانۆكار گه‌زیزه عومه‌ر و فرمێسك مسته‌فا، به توێژینه‌وه له چوارچێوه‌ی كۆڕ و دانیشتنه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شداربوون و سیمیناره‌كانیان سه‌باره‌ت به خانمه داهێنه‌ره‌كان له‌ژێر بۆردوماندا بوو.
کەژی کەژان