نزیكبوونەوەی نرخی دۆلار لە نرخی رەسمی

10:36 - 2024-05-27
ئابووری
231 جار خوێندراوەتەوە
بازاڕی دراوی عیراق

ئا: كوردەوان محەمەد سەعید

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: هاوتا بوونەوەی نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕی رەش و نرخە رەسمییەكەیدا نزیك بۆتەوە، لەبەر ئەوەی توانای بانكەكانی عیراق لە دابینكردنی خواست لەسەر دۆلار بەرز بۆتەوە.
ئەو پسپۆڕە ئابوورییە جەختی كردەوە، كە لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار لە بازاڕ دەبێتە هەزار 320 دینار بۆ یەك دۆلار، ئەم بەرزبوونەوەیەی دیناریش بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە بۆ چەند هەنگاوێكی گرنگ لە سیاسەتی بانكیی عیراقدا جێبەجێ كراوە، ئەویش بەرزبوونەوەی توانای بانكەكانە لە دابینكردنی خواستی پێویستی دراوی قورس بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو و راییكردنی مامەڵە بازرگانییەكان، كە توانایان بە رێژەی %85 بەرز بۆتەوە. لەگەڵ سەقامگیربوونی بازاڕی دراو و نرخی دۆلار، كە ماوەی دوو مانگ دەبێت نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار دیناری عیراق وەستاوە و تا رادەیەك جێگیرە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر نرخی دۆلار لە بەرامبەر بە دیناردا زۆر بەرز بۆوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار. 

 

بەرزبوونەوەی توانای بانكەكانە لە دابینكردنی خواستی پێویستی دراوی قورس بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو و راییكردنی مامەڵە بازرگانییەكان هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی دینارە.

 

ئامێری وەرگرتنی پارە دابەش دەكرێت
جێگیربوونی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار نیشانەی بەرەوپێشچوونی سیاسەتی بانكیی عیراقە و لەگەڵ هەر هەنگاوێكی دیكەشدا بە ئاراستەی باشتركردنی سیستمی بانكیی، دۆخی بازاڕی دراو لە عیراق هێورتر دەبێتەوە و ئەگەری هەیە نرخی دۆلار دابەزێت.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە حكومەتی عیراق لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی كڕین فرۆش لە بازاڕدا بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی تایبەتی تەرخان كردووە، لەو چوارچێوەیەشدا دابەشكردنی ئامێری تایبەت بە وەرگرتنی پارە لە رێگەی كارتی بانكییەوە دەستی پێكردووە. هەنگاوی یەكەم لە دەرمانخانەكانەوە دەستی پێكردووە و تیمەكە تا ئێستا هەزار و 432 ئامێری تایبەت بە وەرگرتنی پارەی دابەش كردووە بەسەر دەرمانخانەكاندان و لە داهاتووشدا 17 هەزار ئامێری دیكە دابەش دەكرێت. 

سەرچاوەك: بغداد الیوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان