فلاشی ئابووری

عیراق كارگەی دروستكردنی بەلەم دادەمەزرێنێت

10:04 - 2024-05-28
ئابووری
157 جار خوێندراوەتەوە

 وحسین خزەیر بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای پەرەپێدانی پیشەسازیی سەربازیی عیراق رایگەیاند: كۆمپانیاكەیان بە هاوكاری ژمارەیەك كۆمپانیای جیهانی ئەم ساڵ كارگەیەكی دروست كردنی بەلەم دادەمەزرێنێت، كە بۆ یەكەم جارە كارگەی لەو شێوەیە لە عیراق هەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كارگەیە لە پاڵ دروست كردنی بەلەمدا كاری چاكردنەوە و سەرپێخستنەوەی بەلەم و ئامێرە دەریاییەكانیش دیكەش دەكات. ئەم كارگەیە نوێترین ئامێرو كەلوپەلی بەرهەمهێنانی بۆ دابین كراوە.
سەرچاوە: العهد نیوز

 




بابەتە پەیوەندیدارەکان