قۆناغی مۆتاكۆی فۆرمۆلا وەن

11:22 - 2024-05-28
دووتوێ
118 جار خوێندراوەتەوە

ڤێرستاپین شەم بوو، بیاستریش بۆیەكەمین جار چووە سەر پلیكانەكانی سەركەوتن
رۆژی یەكشەممە 26/5/2024 هەشتەمین قۆناغی پاڵەوانێتی فۆرمۆلا وەن لە مۆناكۆ بەڕێوە چوو، ئەم پاڵەوانێتییەهەشت قۆناغی بەڕێوە چووە، قۆناغی بەحریەن یەكەمین قۆناغی بووە بەڕێوە بچێت، دوا یەمین قۆناغ قۆناغی مۆناكۆ بووەبوو لەئیمارەتی مۆناكۆی فەرەنسی كە رۆژی 26/5/2024 بەڕێوەچوو.
لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكەدا، ماكس ڤێرستاپینی هۆڵەندیی و یەكەمی ریزبەندیی گشتی هەرلە سەرتای پاڵەوانێتییەكەوە موعاناتی هەبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەی و لە پێشبڕكێیەكەشدا خۆیدا بە دیواریی حەلەبەكەداو دواجار پلەی شەشەمی گرت، بۆیە شارل لۆكێر لە مانكۆ یەكەم بوو،  ئۆسكار بیاستری ئوستورالیش بۆ یەكەم جار لەم وەرزەدا هاتە سەر پلیكانەكانی سەركەوتن و دووەم و كالۆس ساینزی ئیسپانیش سێیەم بوو.

ئەنجامەكان
سەرەتا ئەنجامی هەر حەوت قۆناغەكەی رابردوو كە كراون بەمشێوەیە بوون :
قۆناغی بەحرەین (1) - 2/3/2024
-1 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
-2سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ).
-3كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری).
قۆناغی سعودیە (2) - 9/3/2024
-1 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
-2سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ).
-3شارل لۆكێر-مۆناكۆ(فێراری).
قۆناغی ئوستورالیا (3)-24/3/2024
-1 كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری).
-2 شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری).
-3 لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(تیپی ماكلارین)
*قۆناغی ژاپۆن (4) - 7/4/2024
-1 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
-2سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ).
-3 كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری).
*قۆناغی چین (5) - 21/4/2024
-1 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
-2 لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(تیپی ماكلارین)
-3سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ).
*قۆناغی مەیامی (6) - 5/5/2024
-1 لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(تیپی ماكلارین)
-2 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
-3 شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری).
*قۆناغی ئیمیلیا-رۆمانیا (7) - 19/5/2024
-1 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
-2 لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(تیپی ماكلارین)
-3 شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری).
*قۆناغی مۆناكۆ-فەرەنسا (8) - 26/5/2024
-1 شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری).
-2ئۆسكار بیاستری-ئوستورالیا(تیپیماكلارین)
-3 كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری).

ریزبەندیی گشتی
بەتەواو بوونی قۆناغی مۆناكۆ، ڤێرستاپین بەبێ ركابەر لووتكەی ریزبەندیی گشتی گرتووە و ئێستا لەگەڵ سێرجیۆ پێرێزی هاو تیپی یەكەم و دووەم شۆفێرن كە كۆی خاڵەكانیان سنوری 100 خاڵی تێپەڕاندووە، ریزبەندیی گشتی یەكەم تا پێنجەمی شۆفێرانیش بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
-1 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ)(161 خاڵ).
-2 شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری)(113 خاڵ).
 -3 سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ)(107 خاڵ).
-4 لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(تیپی ماكلارین) (101 خاڵ).
-5 كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری)(93 خاڵ).

قۆناغەكانی تر
ئەم مانگە،مایۆ - 2024 هیچ قۆناغی تری ئەم پاڵەوانێتییە بەڕێوە ناچێت، بەڵام مانگی داهاتوو، یۆنیۆ (6/2024) ئەم قۆناغانەی تریش بەڕێوە دەچن:
*قۆناغی كەنەدا(9) - 9/6/2024.
*قۆناغی ئیسپانیا(10) - 23/6/2024.
*قۆناغی نەمسا(11) - 30/6/2024.

بابەتە پەیوەندیدارەکان