تۆنی كروس قسەی خۆی بردە سەر

11:23 - 2024-05-28
دووتوێ
183 جار خوێندراوەتەوە

تۆنی كروسی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید یەكێكە لەو یاریزانە سەنگین و بە ئەزمونانەی بە ئارامی و بەبێ دەنگی دوا بڕیاری خۆیدا و ئەم وەرزەی كردە دوا وەرزی یارییكردنی خۆی.
كروز ماوەیەكی زۆرە ئەستێرەیەكی دیاریی مانشافتی ئەڵمانیاو یانەی ریاڵ مەدریدە و یاریزانێكی كاریگەری ئەم دوو تیپەیە، لەگەڵ ئەم دوو تیپەش هەرچی جامی پاڵەوانێتی هەیە بەرزیكردوونەتەوەو ماڵئاواییەكەشی لەلووتكەدا دەكات.
لە دوا یاریی یانەی ریاڵ مەدرید كە شەوی شەممەی رابردوو لەگەڵ یانەی ریاڵ بیتیس بوو، یاریزانانی ریاڵ مەدرید دوا ماڵئاواییان لێكرد، ئەگەرچی یارییەكەش لەسانتیاگۆ بینابیۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ نەبوو، بەڵام مەراسێكی شایستەیان بۆ رێكخست و هەمووان دوا ماڵئاواییان لەم ئەفسانەیە كرد كە پێشتر ووتبووی حەزدەكەم لەگەڵ ریاڵ مەدرید كۆتایی بە یاریی كردن بهێنم و قسەكەی خۆیشی بردە سەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان