سێهەمین كۆنفڕانسی جینۆساید و بونیادی ئاشتیی لە زانكۆی سلێمانی

د.یۆهان عوسمان: ئەمڕۆ 45 توێژینەوەی زانستی کە 23یان جیهانییە پێشکەشدەکرێت

11:41 - 2024-05-29
دیدار
224 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 29/5/2024، سەعات 10:30ی سەرلەبەیانی، سێهەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی جینۆساید بەناونیشانی (جینۆساید و بونیادی ئاشتیی) لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
پ.ی.د.یۆهان عوسمان بەڕێوەبەری رۆشنبیریی و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی لەبارەی كۆنفڕانسەكەوە بە دوالاپەڕەی وت: كۆنفڕانسەكە بە ئامادەبوونی سەرجەم پێكهاتەكانە لەسەر ئاستی عیراق وەك هەریەك لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، دكتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ چەندین كەسایەتی تایبەتمەند لە خوارووی عیراق لەم كۆنفڕانسەدا بەشداردەبن، كۆنفڕانسەكە تایبەتە، چونكە 45 توێژینەوەی زانستی لەخۆدەگرێت، 23 توێژینەوەیان جیهانین لە وڵاتانی دەرەوە هاتوون بابەتەكانیان پێشكەش كردووە، كۆنفڕانسەكە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، لە 9 پانێڵ پێكهاتووە و هەر پانێڵێك پێنج توێژینەوە لەخۆدەگرێت.
دكتۆر یۆهان وتیشی: كۆنفڕانسەكە لە سەرۆكایەتی زانكۆ-هۆڵەكانی كۆنگرێس ئەنجامدەدرێت، ئەم كۆنفڕانسە گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە لەڕێگەی ئەم كۆنفڕانسەوە جارێكی تر جیهان و ناوەندە عیراقییەكان ئاگاداردەكرێنەوە كە كەیسی جینۆساید و ئەنفال كەیسێكە پێویستە بە نێودەوڵەتی بكرێت و لە هەمان كاتدا كەیسێك بێت لەسەر ئاستی جیهان قسە و باسی لەسەر بكرێت.   

 ماریا كاروان

بابەتە پەیوەندیدارەکان