دابەزینی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەستی پێكرد

01:59 - 2024-05-29
ئابووری
219 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوی عیراقیدا لە دوێنێوە روو لە دابەزینەوە و دابەزینەكەش ئاستی 145 هەزار بۆ 100 دۆلاری بەجێ هیشت. 
بە گوێرەی راپۆرتێكی بەغداد ئەلیوم رۆژی سێ شەممە لە بازاڕی دراوی بەغدا 100 دۆلار تا ئاستی 143.750 دینار دابەزیوە، بەڵام ئەو دابەزینە هێشتا زۆری ماوە بگاتە ئاستی نرخی رەسمی دۆلار كە حكومەتی عیراق بۆ 100 دۆلار 132 هەزار دیناری دەستنیشان كردووە.
سەرچاوە: بغداد الیوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان