%94ی كارەكانی بەندەری فاو تەواو بووە

10:08 - 2024-05-30
ئابووری
122 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای گشتی بەندەرەكانی عیراق رایگەیاند، %94ی كاری سەكۆكانی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو تەواو بووە و تا كۆتایی ئەم ساڵیش هەمووی تەواو دەبێت و رادەست دەكرێت بۆ بەكارهێنان.
فەرخان فەرتوسی بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە كرد، ئەو بەشەی دەچێتە ژێر ئاوەكە تەنیا چوار رۆژی ماوە تەواو بكرێت و گۆڕەپانی كۆنتێنەرەكانیش تا كۆتایی ئەم ساڵ تەواو دەكرێت.
سەرچاوە: الاقتصاد نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان