سەرۆك كۆمار: دیالۆگی جددی و بنیاتنەر

12:17 - 2024-05-30
عیراق
297 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆك كۆمار و ستیڤن چارلس هیچن باڵیۆزی بەریتانیا

دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار بەجیا پێشوازیكرد لە ستیڤن چارلس هیچن باڵیۆزی بەریتانیا، عەلی رەزا گونای باڵیۆزی توركیا لە عیراق.
لە دیدارەكاندا، سەرۆك كۆمار جەختی لە پەرۆشیی عیراق كردەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لەسەر بنەماكانی دراوسێیەتی باش، بەشێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەریی نیشتمانی بپارێزێت، وتیشی: گرتنەبەری دیالۆگی جددی و بنیاتنەر پێویستە لەپێناوی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان