سەرۆك تاڵەبانی: یەكێك لە مەرجەكانی بەشدارییكردنم لە حكومەتی نوێدا پاڵپشتییكردنی وەرزشە

11:10 - 2024-06-01
وەرزش
153 جار خوێندراوەتەوە

لاپەڕەی وەرزش

ئەم ناو نیشانەی سەرەوە مانشێتی لاپەڕەی وەرزشیی ژمارە 564 – ی  رۆژنامەی (المدی) بووە كە رۆژی شەممە  24/12/2005 بڵاو بۆتەوە، خالید مەحفوز كە رۆژنامەنووسێكی ئەو رۆژنامەیە بوو، راپۆرتێكی یەك لاپەڕەیی لەژێر ئەو ناونیشانەدا بڵاو كردبووەوە، راپۆرتەكەشی وەك خۆی نووسیویەتی بەبۆنەی دوو سەركەوتنی  وەرزشیی گرنگەوە بووە كە هەڵبژاردەی عیراق لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا تۆماریانكردووە.
یەكەم سەركەوتنیان ئەوەبووە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق توانی میدالی زێڕ و جامی پاڵەوانی خولی تۆپی پێی (خولی یارییەكانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا) بباتەوە كە لە قەتەر كرا، یارییەكە رۆژی 10/12/2005 كراو لە یاریی كۆتاییدا پاش یەكسان بوون 2-2 لەگەڵ سوریا، بە پەنالتی یارییەكەی بردەوە و جامی یەكەمی و میدالی زێڕیان بردەوە، هەر لەوخولە وەرزشییەی وڵاتانی ئاسیادا پاڵەوانی كوردی بەرزكردنەوەی قورسایی (هەرێم تەها) ش میدالێكی زێڕی تری بۆ عیراق بردبووەوە.
بەم بۆنەیەوە رەوانشاد مام جەلال سەرۆك كۆماری ئەوكاتی عیراق، پێشوازی لە هەڵبژاردەی عیراق و پاڵەوان (هەرێم تەها) كرد، رۆژنامە نووس خالید مەحفوز لە راپۆرتەكەیدا بەوردی تیشكی خستۆتە سەر دیدارەكە و وتەكانی رەوانشاد سەرۆكی مام جەلال لەو بۆنەیەدا.

لە ژمارەی داهاتووی لاپەڕەی وەرزشی كوردستانی نوێ-دا دەقی راپۆرتەكە بڵاو دەكەینەوە.';

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان