42 هەزار تۆن برنج گەیشتە عیراق

10:43 - 2024-06-02
ئابووری
179 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند: رۆژی شەممە پاپۆڕێكی بارهەڵگر بە 42 هەزار تۆن برنجەوە گەیشتە عیراق، كە بە مەبەستی دابین كردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان هاوردە كراوە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەش كردووە، جۆری برنجەكە تایلەندییە و بە گەیشتنی پاپۆڕەكە تیمی پشكنینی تایبەت بە كوالێتی كۆنترۆڵ نموونەیان لە برنجەكە وەرگرتووە بە مەبەستی دڵنیابوون لە كوالێتییەكەی و دوای دڵنیابوون لێی دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگاكاندا.

ئاژانسی هەواڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان