په‌رله‌مانتارێك: بودجه‌ی ئه‌مساڵ باشترینه‌

10:05 - 2024-06-03
ئابووری
122 جار خوێندراوەتەوە

عه‌لی جاسم ئه‌لحمێداوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: به‌ پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی لیژنه‌ی دارایی دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ خشته‌كاندا ئاماده‌ی كردووه‌، شایسته‌یی پارێزگاكان كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و به‌و جۆره‌ بێت باشترین بودجه‌یه‌ له‌ 2003وه‌ تا ئێستا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بودجه‌كه‌ پڕۆژه‌ و خزمه‌تگوزاری زۆر باش بۆ پارێزگاكان له‌خۆ ده‌گرێت. بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
الاقتصاد نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان