حه‌یده‌ر مه‌نتك
یه‌كێك له‌و داستانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كه دوژمنی تووشی سه‌رسوڕمان و شسكتێكی گه‌وره كرد و ده‌نگی دایه‌وه، (دستانی كونه‌كۆتر)بوو له چیای قه‌ندیل، كه چالاكییه‌كی ده‌گمه‌ن و پڕله سه‌روه‌ریی سنووری مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، به هیممه‌ت و خۆڕاگریی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده، تۆماركرا، نرخی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش، خوێنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه بوو، یه‌كێك له‌وانه شه‌هید سه‌رحان توركمان یان سه‌رحان هه‌ولێری بوو.
هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د بچكۆل، پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو و هاوڕێی شه‌هید سه‌رحان وتی: زۆرن ئه‌وانه‌ی هه‌موو ژیانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ خه‌بات و خزمه‌ت كردنی گه‌له‌كه‌یان، مێژووی خه‌باتی پڕ له‌سه‌روه‌ریی گه‌له كۆڵنه‌ده‌ره‌كه‌مان به‌ده‌یان و سه‌دان له‌م جۆره قاره‌مان و كه‌ڵه‌مێردانه‌ی له‌خۆ گرتووه، شه‌هید سه‌رحانیش وه‌ك هاوڕێ شه‌هیده‌كانی ترمان خاوه‌نی چه‌ندین سه‌روه‌ریی و قاره‌مانێتییه.
ئه‌و هاوڕێیه‌ی شه‌هید سه‌رحان رووداوێكی سه‌رنجڕاكێش و خه‌نده‌ئامێزی سه‌رحان توركمانی گێڕایه‌وه و وتی: بینیمان گه‌نجێك به جل و به‌رگی وه‌رزشییه‌وه هاتووه و تۆپێكیشی له‌بن باڵی نابوو، وتمان: فه‌رمووكاكه؟ وتی: هاتووم بۆ پێشمه‌رگایه‌تی!.
وتمان بۆ پێشمه‌رگایه‌تی یان بۆ یاری تۆپانێ؟.
دیسان وتی هاتووم بۆ پێشمه‌رگایه‌تی و ئێمه‌ش زۆر پێكه‌نین.
دواتر بۆی روونكردینه‌وه و وتی: من سه‌ربازم، له‌كاتی وه‌رزشكردندا به ده‌رفه‌تم زانی و هه‌ر به‌م جلانه‌وه و به‌ده‌م وه‌رزشه‌وه رۆیشتم تا سه‌رباز‌گه‌كه و ئه‌وانه‌ی له رێگه ده‌مبینن هه‌ست به‌هیچ نه‌كه‌ن و نه‌زانن له سه‌ربازی هه‌ڵاتووم.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و هاوڕێیه‌ی شه‌هید وتیشی: سه‌رحان كوڕێكی ئازا و قاره‌مانی لێده‌رچوو، ئه‌وكاته‌ی له دساتانی رزگاریدا برینداركرا به رۆژوو بوو، ده‌یوت تیمارم مه‌كه‌ن با رۆژووه‌كه‌م نه‌شكێ، جا چونكه نوكته‌چی و كراوه و ده‌م به خه‌نده‌بوو، له‌و بارودۆخه‌شدا قسه‌ی خۆش و نه‌سته‌قی بۆ ده‌كردین.
به‌داخه‌وه ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تیی كورت بوو و زوو شه‌هید كرا.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید سه‌رحان موحسین تۆفیق سه‌عید ناسراو به سه‌رحان هه‌ولێری یان سه‌رحان توركمان،
له دایكبووی ساڵی 1968ی قه‌ڵات- پارێزگای هه‌ولێر، ده‌رچووی قۆناغی سه‌ره‌تاییه.
ساڵی 1983 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، ساڵی 1986 بووه به پێشمه‌رگه له كه‌رتی تیپی-87ی قه‌ره‌چوغ.
له ماوه‌ی دوو ساڵی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداریی چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردی و چالاكی پێشمه‌رگانه‌ی كردووه و جارێكیش بریندار كراوه.
به‌داخه‌وه، رۆژی29/8/1988 له داستانی كونه‌كۆتر شه‌هید كرا.