کریس ئیڤانز، کاپتنەکەی دونیای مارڤڵ

10:08 - 2022-06-18
هەمەرەنگ
473 جار خوێندراوەتەوە

ئا: مانی دڵشاد 

زۆربەمان بە کاراکتەرە سەرنجڕاکێشەکەی نێو دونیای مارڤڵ دەیناسین ئەویش کاپت ئەمریکایە، لەم مانگەدا و لە 13 حوزەیراندا ئەکتەر و دەرهێنەر و ئەستێرەی ئەمریکی کریس ئیڤانز یادی 41 ساڵەی لەدایکبوونی کردەوە، کریستۆڤەر رۆبەرت ئیڤانز کە بە زنجیرە فیلمەکانی کاپتن ئەمریکا و تۆڵەسێنەرەکانی کۆمپانیای مارڤڵ ناسراوە ساڵی 1981 لە شاری بۆستن-ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە، دوای تەواوکردنی قۆناغی دواناوەندی چۆتە شاری نیویۆرک و لەوێ چۆتە پەیمانگەی ستراسبۆرگ بۆ شانۆ و سینەما.
ئەم ئەکتەرە بە رۆڵەکانی وەکو پاڵەوانی خاوەن هێزی سەروو سروشتی ئەوە پێی دەوترێت سوپەر هیرۆ ناسراوە و سەرەتا ئەو رۆڵەی پێی ناسرا و ناوبانگی پێ پەیدا کرد ساڵی 2005 لە زنجیرە فیلمەکانی Fantastic Four دا لە رۆڵی پیاوە ئاگرینەکەدا بوو،  پاشان لە ساڵی 2010 دا لە زنجیرە فیلمەکانی کاپتن ئەمریکا وەکو پاڵەوانی سەرەکی رۆڵی گێڕا و بەهەمان کارەکتەرەوە لە زنجیرە فیلمەکانی Avenger’s واتا تۆڵەسێنەرەکان دا دەرکەوتەوە.
کریس ئیڤانز جگە لە رۆڵ و کاراکتەرە سەرنجڕاکێشەکانی وەکو پاڵەوانی خاوەن هێزی سەروو سروشتی خاوەنی جەستە و روخسارێکی قۆز و سەرنجڕاکێشە کە سوودی لێبینیووە بۆ بینینی ئەو رۆڵانەی.
لە ساڵی 2011 دا کریس بۆ رۆڵی کاپتن ئەمریکا خەڵاتی Scream بۆ باشترین ئەکتەر و رۆڵبینین وەکو سوپەر هیرۆ پێدرا، هەروەها ساڵی 2015 خەڵاتی هەڵبژاردە لەلایەن گەلەوە بۆ باشترین ئەکتەری فیلمەکانی ئاکشن لەسەر بەشێکی فیلمی کاپتن ئەمریکا بە ناوی  America: The Winter Soldier. پێدرا.
لە ساڵی 2010 ەوە تا ئێستا ئەو ئەکتەرە ناوی لکاوە بە کاراکتەری ستیڤ رۆجەرزی ناسراو بە کاپتن ئەمریکا-ەوە، هەروەها لە ژیانی   تایبەتیدا کریس ئیڤانز تا ئێستا ژنی نەهێناوە. 
سەرچاوە:
elcinema.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان