فلاشی ئابووری

كوێت بەرهەمە نانەوتییەكانی زیادی كردووە

10:21 - 2024-06-05
ئابووری
113 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتە جیهانییەكان ئاشكرایان كرد، لە مانگی ئایاری رابردوودا كەرتی تایبەتی بەرهەمە نانەوتییەكان بە رادەیەك گەشەی كردووە، كە چوار ساڵە گەشەی وای بە خۆیەوە نەدیوە.
بە گوێرەی راپۆرتی ئاماژەپێدەری (PMI)، كە سەر بە دامەزراوەی ستاندارد ئاند بورز گڵۆباڵە، لەگەڵ ئەو گەشە كردنەدا هەلی كاری باش رەخساوە و بۆتە یارمەتیدەرێكی باش بۆ بوژانەوەی بازاڕی كار. جێی ئاماژەیە وڵاتانی كەنداو بەم دواییانە هەوڵی جددییان داوە بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان