جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێک لە پارەی مووچەی مانگی پێنج گەیشتووە و بەم نزیکانە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت.
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کاتی کردنەوەى یەکتربڕى باخى بەختیارى لە سلێمانى رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتى عیراق رێکەوتین لیستى ناوى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە رەوانە بکەین بۆ بەغدا. ئەمڕۆ و سبەینێ لیستەکە رەوانە دەکرێت.
لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئایار و هێزە ئەمنییەکانیشەوە وتى، بەشێک لە مووچەى مانگى ئایار گەیشتووە و مووچەى هیچ مووچەخۆرێک نافەوتێت.
راشیگەیاند، لەبارەى پرسى نەوتەوە، سبەینێ وەفدێکی هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات.