بەرهەمی غازی سروشتی عیراق بەرز دەبێتەوە

10:03 - 2024-06-09
ئابووری
206 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

 محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پڕۆژەی چارەسەركردنی غازی سروشتی لە كێڵگەی نەوتی حەلفایە لە پارێزگای میسانی كردەوە، كە توانای بەرهەمهێنانی 300 ملیۆن پێ سێجا غازی هەیە لە رۆژێكدا.
سەرۆك وەزیرانی عیراق لە رێوڕەسمی كردنەوەی پڕۆژەكەدا جەختی كردەوە، غازی ئەم پڕۆژەیە راستەوخۆ بەكار دەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و بە تەواوبوونی پڕۆژەكەش بەكارهێنانی ئەو غازەی لەگەڵ نەوتدا دێتە دەرەوە، بەرز بۆتەوە بۆ رێژەی %61
نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان