هاندەرانی مەدرید چاوەڕوانن.. كه‌ی مباپێ ده‌ناسێنرێت؟

11:31 - 2024-06-09
وەرزش
155 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی جیهان به‌گشتی و ئه‌وروپا به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكن كه‌ چوونی كلیان مباپێ بۆ ریاڵ مه‌درید یه‌كلایی بۆته‌وه‌، به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكۆن كه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هیچی وای نه‌ماوه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت به‌ره‌سمی یاریزانه‌كه‌ به‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ بناسێنرێت.
ئه‌وه‌تا رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی نه‌ك هه‌واڵه‌كه‌ پشت راستده‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو واده‌ی ناساندن و ئیمزاكردنی بۆنده‌كه‌شی یه‌كلاییكردته‌وه‌و نووسیویه‌تی، رۆژی 15 یان 16 ی مانگی 
ته‌موزی ئاینده‌، له‌ یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ مه‌راسیمێكی شكۆدار بۆ چوونی مباپێ بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رێكده‌خرێت و تیایدا مباپێ بۆنده‌كه‌ی ئیمزا ده‌كات و به‌درێسی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ دێته‌ ناو هانده‌رانی یانه‌كه‌.
ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی یه‌كلاییكردۆته‌وه‌ كه‌ مباپێی و ریاڵ مه‌درید رێككه‌وتنی كۆتاییان كردووه‌، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون ئه‌م یاریزانه‌ تا ساڵی 2029 بۆنده‌كه‌ی ئیمزا د‌ەکات، به‌ڵام له‌به‌ر یۆرۆی 2024 – ی ئه‌ڵمانیا ناساندنه‌كه‌ی دوا خراوه‌ تا یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌و پــاڵه‌وانێتییه‌دا  كۆتایی دێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان