سەرۆک بافڵ لە سلێمانی و لە ماڵەكەی خۆی سەردانی شێخ ئەدهەم بارزانی دەکات

04:08 - 2024-06-10
کوردستان
599 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و لە ماڵەكەی خۆی سەردانی شێخ ئەدهەم بارزانی كرد.

لە دیدارەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێكران و دووپات لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە بە ئاڕاستەی بەدیهێنانی گۆڕانكاری لە پڕۆسەی حوكمڕانی و زیاتر خزمەتكردنی هاونیشتمانییان.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین پێشهات و هەنگاوەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد رایگەیاند، پێویستە هەموو ئەو هێز و لایەنانەی پەرۆشی سەرخستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروستن، دژی دواخستنی هەڵبژاردن و دروستكردنی بەربەست لە بەردەم ئەو پڕۆسە گرنگ و دیموكراسییەدا بوەستنەوە.

لە درێژەی دیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بەئامانجی كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و پاراستنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد لە چوارچێوەی حكومەتی فیدراڵ جەختیلێكرایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان