״دەرگای بازرگانی لەگەڵ هەرێم كراوەیە״

10:45 - 2022-06-19
ئابووری
606 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندووە: دەرگاكانی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگاكانی تری عیراق كراوەیە.
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: بەهۆی ئەو قەیرانی خۆراكەی لە جیهاندا سەریهەڵداوە، ئەنجومەنی وەزیران رێگەی بە هاوردەكردنی هەموو بەرهەمێك داوە، ئێستاش دەتوانرێت هەموو بەرهەمە كشتوكاڵییەكان هاوردە بكرێن و كۆتوبەند لەسەر هیچ بەرهەمێك دانەنراوە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بەرهەمانەی كە هاوردە دەكرێن، تەنیا پشكنینان بۆ دەكرێت و رێگە دەدرێت لە نێوان هەموو پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی كوردستان بگوازرێنەوە و هیڵی سوور لەسەر هاوردەكردنی هیچ بەرهەمێك دانەنراوە، تاكە مەرجی گواستنەوەی بەرهەمەكانیش ئەوەیە كە مۆڵەتی ڤێتێرنەری هەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان