كۆمەڵگەیەكی پیشەسازیی دروستدەكرێت

10:53 - 2022-06-19
ئابووری
539 جار خوێندراوەتەوە

یادگار عەلی

لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار، كۆمەڵگەیەكی پیشەسازی لەسەر رووبەری 250 دۆنم زەوی دروستدەكرێت.
لەوبارەیەوە، چۆمان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: كۆمەڵگە پیشەسازییەكە 60 كارگە و پێنج غەسل و یەك پشكنینی ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت.
وتیشی: «خزمەتگوزارییەكانی ئەو پڕۆژە گەورەیە بریتین لە: (بنكەی پۆلیس، بنكەی ئاگركوژێنەوە و بنكەی تەندروستی) و چەند خزمەتگوزارییەكی دیكە».
باسی لەوەشكرد: ئەو كۆمەڵگە پیشەسازییە 300 دوكانی پیشەوەری جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت و بەتەواوبوونی، ناوچەی پیشەسازی كۆن لە سنوورەكە نامێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان