بەفیڕۆدانی غازی عیراق تا كۆتایی ساڵ چارەسەر دەكرێت

10:23 - 2024-06-12
ئابووری
150 جار خوێندراوەتەوە

د. عزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند: تا كۆتایی ئەم ساڵ %78ی غازی عیراق بەكار دەهێنرێت و سووتاندن و بەفیڕۆدانی لە كێڵگە نەوتییەكاندا كۆتایی پێدێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، وەزارەتی نەوت هەر لەم مانگەدا پرۆژەی حەلفایە دەكاتەوە كە رۆژانە بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت، پرۆژەكانی دیكەی وەزارەتیش دەبنە هۆی ئەوەی سووتانی غاز كەمبێتەوە.  
ئاژانسی هەواڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان