دۆلار بەرامبەر بە دینار 147 هەزاری تێپەڕاند

10:29 - 2024-06-12
ئابووری
140 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عیراقیدا رۆژی سێ شەممە بە رادەیەك بەرز بۆوە، كە هەر 100 دۆلار 147 هەزار دیناری تێپەڕاند.
هەفتەی پێشوو نرخی دۆلار زۆر دابەزی و هاتە سەر 144 هەزار بەرامبەر بە 100 دۆلار، پسپۆڕێكی ئابووری عیراقیش رایگەیاندبوو، كە نرخی دۆلار لە عیراق وردە وردە دادەبەزێت تا لە نرخە رەسمییەكەی كە 132 هەزار دینارە بەرامبەر بە 100 دۆلار نزیك دەبێتەوە.
سۆمەریە نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان