یونس قادر
باوه‌ڕ و رێباز و جیهانبینی زه‌ره‌شت بریتییه له گواستنه‌وه‌ی ئاشا له قۆناغی تیۆرییه‌وه بۆ قۆناغی كرداریی. ئاشا»ش به واتای راستی دێت، به‌ڵام راستی به‌و مانا ساده‌یه نا، كه ده‌وترێت قسه‌ی فڵان كه‌س راسته یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو به‌و مانا تایبه‌ته‌ی كه زه‌رده‌شت باسی كردووه. ئه‌و ئاشا»یه‌ی زه‌رده‌شت باسی ده‌كات: كۆی بینینی بوون (وجود)ه به‌شێوه‌یه‌كی ئایدیاڵی و نموونه‌ییی. به‌واتای په‌یوه‌ندی هه‌موو شته‌كان له هارمۆنیبوون و پێكه‌وبوون و پێكه‌وه‌گونجانی ته‌واو و پێرفێكت و بێ كه‌موكوڕیدا بێت، دێت- به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ شتێك له‌سه‌ر حیسابی هیچ شتێكی تر ڕوو نه‌دات، به شێوه‌یه‌ك كه له‌و بوونه‌دا هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك نه‌بێت. ئه‌مه‌ش جیهان و گێتیی نممونه‌یییه لای زه‌رده‌شت. كه ئه‌مه به كردار جێ به‌جێ كرا، ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین كه ڕێباز و جیهانبینی زه‌رده‌شت به‌دیهاتووه. له داناییی ئاهورا مازدادا، بوونیی بێ كه‌موكوریی و بێگه‌رد به‌و شێوه‌یه‌یه كه هیچ شتێك له ململانێ و ناكۆكی و یه‌كترخواردندا نه‌بێت، ئه‌مه مانای ئاشا-یه. ئه‌م باوه‌ڕ و جیهانبینیه‌ی زه‌رده‌شت خۆی له‌خۆیدا دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیشه، كه‌هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر حیسابی خراپگوزه‌رانی ئه‌وی تر، خۆشگوزه‌رانی نه‌كات. ئه‌و كه‌سه‌ی كه جیهانبینی و رێبازی زه‌رده‌شتی به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسكرا په‌سه‌ند نه‌كردبێت، واتای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه هێشتا باوه‌ڕی زه‌رده‌شتی په‌سه‌ند و قه‌بووڵ نه‌كردووه. ئه‌و زه‌رده‌شتییه‌ی كه مكوڕه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئاشا» له جیهانی مادییدا به كردار بكات، پێی ده‌وترێت ئاشه‌ڤان. به‌واتایه‌كی تر، له زمانی كوردییدا، پاشگری (وان) كه ده‌چێته پاش ناوێك، ده‌بێته پیشه و پسپۆڕی بۆ كه‌سه‌كه، نمونه‌ش وه‌ك فڕۆكه‌وان و كه‌شتیه‌وان. بۆیه لێره‌دا ده‌توانم بڵێم ئاشه‌ڤان / ئاشه‌وان، واتای ئه‌و كه‌سه ده‌دات كه پیشه‌كه‌ی یان پسپۆڕییه‌كه‌ی ئاشا (راستی)یه. ئه‌و كه‌سه‌یه كه سوكانی به‌رپرسیارێتی ئۆتۆمۆبیلی ئاشا (راستی)ی له‌م گێتیی و جیهاندا به ده‌سته‌وه گرتووه‌ته.
پێچه‌وانه‌ی وشه‌ی ئاشه‌ڤان
بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنتر و وردتر له وشه‌ی ئاشه‌ڤان تێ بگه‌ین، پێویسته پێچه‌وانه‌كه‌شی بزانین. پێچه‌وانه‌ی وشه‌ی ئاشه‌ڤان، درۆگڤان-ه. وشه‌یه‌كی لێكدراوه كه ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی ئاڤێستایی، كه له وشه‌ی «درۆ» و له‌گه‌ڵ پاشگری (ڤان/ وان) پێكهاتووه. درۆ به‌واتای ناراست دێت و (وان)ه‌كه‌ش پاشگره له زمانی كوردیدا به‌واتای پیشه‌یی و پسپۆڕیی دێت, پێكه‌وه به‌واتای كه‌سێك دێت كه پیشه‌كه‌یی و پسپۆرییه‌كه‌ی درۆ» بێت.
واتای «چاك» له ده‌سته‌واژه‌ی «بیری چاك – وته‌ی چاك – كرداری چاك»دا
چاك واتای راست و دروست ده‌دات، كاتێك كه زه‌رده‌شت له ده‌سته‌واژه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: بیری چاك – وته‌ی چاك – كرداری چاك. مه‌به‌ستی له‌وه‌یه كه بیر و گوته و كرداری مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌ك بكرێت كه هاوئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ئاشا « راستییدا. راست بێت به‌و مانایه‌ی كه ئه‌مانه له گێتییدا له‌سه‌ر حیسابی زیانگه‌یاندن به‌وانی تر ڕوونه‌ده‌ن: له‌سه‌ر حیسابی زیان گه‌یاندن به ژینگه و ئاژه‌ڵ و مرۆڤه‌كانی تر له گێتیدا ڕوونه‌ده‌ن. ئینجا ئه‌و كاته ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه – ئه‌و گوته‌یه – ئه‌و كرداره، به چاك هه‌ژمار ده‌كرێن، كه هاوئاهه‌نگ و شانبه‌شان له‌گه‌ڵ ئاشا-دا رێ ده‌كه‌ن.
واتای خراپ
بۆ ئه‌وه‌ی بیری ئاهورامازدا له جیهانی مادییدا به‌رجه‌سته ببێت، پێویسته ژیانی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ به گوێره‌ی ئاشا»په‌ره‌پسه‌نێت هه‌تاكو ده‌گات به دۆخی و حاڵه‌تی ته‌واوی پێرفێكت و بێكه‌موكوڕی (كامل). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێره‌دا رێبازی دوالیزی زه‌رده‌شت دێته ئاراوه، كه له‌م جیهانی مادیی-ه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئاشا» به كردار نه‌كرێت و به‌دینه‌هێنرێت. بۆیه زه‌رده‌شت گوتوتیه‌تی، دوو هێز هه‌یه، هێزێك كه به رۆح ناوی ده‌بات، بره‌و به ئاشا ده‌دات و ئه‌ویتریشیان تریش كه دژایه‌تی ئاشا ده‌كات و ئاشا نا‌ئومێد ده‌كات. ئه‌مه دوالیزی نێوان چاكه و خراپه‌یه. ئه‌بێت حاڵی بین له گه‌ردوون وه‌كو ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندێكی نموونه‌یی كه ژه‌هراوی كراوه له‌ڕووی ناوه‌وه به دژایه‌تی و نائومێدیی. جیهان ئه‌بێت وه‌كو هه‌قیقه‌تێك سه‌یر بكرێت كه ساتێك به‌ره‌و باشییه و ساتێكیش به‌ره‌و خراپییه. ئه‌مه‌ش كرۆكی روئیا و بینینی زه‌رده‌شته.
ڕێبازی و باوه‌ڕ و جیهانبینی زه‌رده‌شت ڕوڵێكی گرنگ ده‌گێرێت له پڕۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیاندا
لێره‌دا ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه زه‌رده‌شتییه‌كان تێیدا نیشته‌جێن، تیایدا ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له به‌دیهێنانی پڕۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌گونجان و هاڕمۆنییه‌تدا ده‌گێڕن، چونكه وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسكرا، ئه‌ركی هه‌مووكه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر باوه‌ڕی زه‌رده‌شتین و ئاینه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه، ئه‌وه‌یه كه ئاشا» له گێتیدا بخه‌نه سه‌ر پێ و به كرداریی بكه‌ن. تاكێك-یش به كرداركردنی ئاشا له‌م گێتییه‌دا ئه‌ركی ئایینی بێت، بێگومان به ئاسانی ده‌بێته فاكته‌ر و هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیان له‌و گۆمه‌ڵگه‌یه‌دا.
تابلۆ: رافائێل (1509) زەردەشت گۆیەکی بەدەستەوەیە لە ئاکادیمیای ئەسینا