هێمن ئەحمەد
بەسەرپەرشتی سەرۆكی شارەوانی كەركوك، هەڵمەتی پاككردنەوەی پاشماوەی ئەو گۆشتفرۆشانە دەستیپێكرد كە لەسەر شەقام و شۆستەكان فڕێدرابوو.
ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تیمەكانمان هەموو ئەو شەقام و شۆستانەیان پاككردۆتەوە كە لەلایەن گۆشتفرۆش و قەسابەكانەوە پاشەڕۆی ئاژەڵ لەنێو شەقام و شۆستەكاندا فڕێدرابوو.
وتیشی: هەر لە هەڵمەتەكەدا سزای ژمارەیەك گۆشتفرۆش درا كە دوای سەربڕینی ئاژەڵ، پاشەڕۆكانیان لە شۆستە و شەقامەكان فڕێدابوو.