خێزانێكی ئەمریكی داوای قەرەبوو لە ناسا دەكات

07:42 - 2024-06-23
ئابووری
116 جار خوێندراوەتەوە

خێزانێكی ئەمریكی دانیشتووی ویلایەتی فلۆریدا داوای 80 هەزار دۆلار قەرەبووی لە ئاژانسی ناسا كرد، لەبەرئەوەی لە مانگی ئاداری رابردوودا تەنێك لە بۆشایی ئاسمانەوە كەوت بەسەر ماڵەكەیدا و زیانی پێگەیاند.
ناسا دانی بەوەدا نا كە ئەو تەنەی كەوتۆتە ناو ماڵەكەوە پارچەیەكی بچووكە لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی و ساڵی 2021 لە شێوەی خاشكدا فڕێ دراوە. پێشتریش رایگەیاندبوو هەندێك لەو پارچانە دەكەونە سەر زەوی بەڵام زیانیان نابێت.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان