فلاشی ئابووری

كۆمپانیاكانی عیراق بەشداری لە كۆنگرەی وەبەرهێنانی ئەمریكادا دەكەن

11:25 - 2024-06-24
ئابووری
85 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

بڕیارە ژمارەیەكی بەرچاو لە كۆمپانیاكانی عیراق بەشداری لەو كۆنگرەیەدا بكەن كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە واشنتۆن بەڕێوە بچێت.
ئێلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق لە ئەكاونتی ئێكس (تویتەر)ەكەی خۆیدا هیوای سەركەوتنی بۆ ئەو 33 كۆمپانیا عیراقییە خواست كە بەشداری لە كۆنگرە چاوەڕواكراوەكەی واشنتۆندا دەكەن. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كۆنگرەكەدا كۆمپانیا عیراقییەكان پەیوەست دەبن بە كۆمپانیا ئەمریكاییەكانەوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی وەبەرهێنان.
لە تویتەری باڵیۆزی ئەمریكاوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان