حه‌یده‌ر مه‌نتك
لە چه‌ند رۆژی رابردوودا چله‌ی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرین و ناسراو، مه‌لا ته‌های مه‌لاقه‌ره بوو، كه سێیه‌م رۆژی مانگی رابردوو بارگه و بنه‌ی ژیانی پێچایه‌وه و گه‌یشته‌وه به كاروانی هاوڕێ شه‌هیده‌كانی.
ناسینی من له‌گه‌ڵ ئه‌و تێكۆشه‌ره‌دا ده‌گه‌ڕیته‌وه یۆ دوای 31ی ئابی 1996 و سه‌ره‌تایی ئاواره‌بوونمان له كۆیه، له‌وساوه ناسیم و زانیم له‌سه‌ر كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌وه‌ری زۆر هه‌وراز و نشێوی بڕیوه ودووچاری زیندانیش بۆته‌وه.
ته‌ها ئیبراهیم عوسمان خدر ناسراو به مه‌لا ته‌های مه‌لاقه‌ره، له دایكبووی ساڵی 1955ی گوندی (مه‌لاقه‌ره)ی هه‌ولێره و قۆناغی سه‌ره‌تایی له گونده‌كه‌ی ته‌واوكردووه.
له شۆڕشی ئه‌یلولدا پێشمه‌رگه بووه.
ساڵی 1978 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستانه‌وه،
ساڵی 1981 بووه به پێشمه‌رگه، هه‌مان ساڵ دایكی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له (ئه‌بو غرێب) بەند كراوه.
ساڵی 1984 سه‌نگه‌ری خه‌باتی گواستۆته‌وه بۆ ناو ریزه‌كانی ی.ن.ك و له تیپی 87ی قه‌ره‌چوغ وه‌ك فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه درێژه‌ی به خه‌بات داوه.
به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئه‌نفاله‌وه وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێناوه، به‌ڵام ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ستگیركراوه و خراوه‌ته ژێر ئەشكه‌نجه‌ی سه‌خته‌وه، پاشان ئازاد كراوه.
به‌ر له راپه‌ڕینی 1991 له گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو(نه‌ریمان ساڵه‌یی، فه‌خه مه‌خموری، ئازۆ مه‌خموری و حاجی رێكخه‌ر) به‌نهێنی كۆبۆته‌وه و له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بۆ راپه‌ڕین، پلانی راپه‌ڕینی سنووری كه‌ندێناوه‌یان داڕشتووه و دواتریش ئازایانه به‌شداریی راپه‌ڕینه‌كه‌ی كردووه.
ساڵی 1996 به‌خێزانه‌وه ئاواره‌ی شاری كۆیه بووه و دوای ساڵی 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گونده‌كه‌ی.
به‌داخه‌وه، رۆژی 3/5/ 2024، كۆچی دوایی كرد.