ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی
شه‌هید نوره‌دین یه‌حیا عه‌بدولكه‌ریم، له دایكبووی ساڵی 1960ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری هۆزی (گۆی)ی گوندی(دێراهینێ)ی سه‌ر به پارێزگای هه‌كارییه له باكووری كوردستان.
تا پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی له گونده‌كه‌ی خۆی به زمانی توركی خوێندووە.
ساڵی 1981 له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان په‌یوه‌ندیی كردووه به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و بووه به پێشمه‌رگه، ساڵی 1982 له‌گه‌ڵ باوكی بۆ كارێكی تایبه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی چۆته‌وه باكووری كوردستان و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ده‌ستگیركراون و ماوه‌ی پێنج ساڵ له زیندانی ئامه‌د ماونه‌ته‌وه، دوای ئازادبوونی په‌یوه‌ندیی كردۆته‌وه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، له نێوان باكوور و باشوور و خۆرئاوای كوردستان درێژه‌ی به خه‌بات داوه.
هه‌ر له پێناو یەکێتی و شۆڕشی نوێشدا مه‌لا یه‌حیای باوكی گیانی به‌ختكردووه.
شه‌هید نوره‌دین به‌رده‌وام بوو له خه‌بات تا له رۆژی 4/10/1994 له ناوچه‌ی فیشخابووری ده‌ڤه‌ری بادینان له نێوان باكوور و باشووری كوردستان، له‌كاتێكدا به‌ڕێگه‌وه بوو بۆ گه‌یشتن به هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، له بادینان شه‌هیدكرا.
شایه‌نی باسه، مه‌لا یه‌حیای باوكی شه‌هید نوره‌دین، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری هۆزی گۆی بووه له باكووری كوردستان، مامۆستایه‌كی ئاینی و نیشتمانپه‌روه‌ر بووه، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كاندا په‌یوه‌ندیی به شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه كردووه و دوای نسكۆی ساڵی 1975 په‌یوه‌ندیی كردۆته‌وه به سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نوێوه و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری و شه‌هید دكتۆر خالید دا هه‌بووه.