ژاپۆن خوازیارە وەبەرهێنان لە عیراق زیاد بكات

11:27 - 2024-06-25
ئابووری
93 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق رایگەیاند: وڵاتەكەی پەرۆشە بۆ ئەوەی ئاستی وەبەرهێنان لە عیراق زیاد بكات، ئەویش لە رێگەی جێبەجێ كردنی چەندین پرۆژەی گەورەوە، پرۆژەكانیش لەلایەن كۆمپانیای باوەڕپێكراوەوە جێبەجێ دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش كرد، عیراق بازاڕێكی گەورەیە بۆ وەبەرهێنان و پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە هەیە، لەو رووەشەوە دەتوانێت سوود لە توانای كۆمپانیاكانی ژاپۆن وەبگرێت، بۆ نموونە كۆمپانیای تۆیۆتا كە كۆمپانیایەكی باوەڕپێكراوە.
ئاژانسی هەواڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان