لە خولی نایابی یانەکانی عیراقدا

پێشمەرگە چووە پلەی یەكەمی

01:11 - 2024-06-27
وەرزش
182 جار خوێندراوەتەوە

لە خولی نایابی یانەکانی عیراقدا
پێشمەرگە چووە پلەی یەكەمی 
یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق بەردەوامە و تیپی یانەی پێشمەرگە لە گروپی دووەمی یانەكاندا چووە پلەی یەكەمی.
رۆژی دووشەممەی رابردوو یارییەكانی جەولەی سێیەمی ئەم خولە كران، لە یارییەكی گرنگدا، پێشمەرگەی سلێمانی دووەمی ریزبەندیی گروپی دووەم، میوانداریی لە یانەی دیالە-ی یەكەمی گروپەكەی كرد،لەم یارییەدا پێشمەرگە بردنەوەیەكی گرنگی تۆمار كردو توانی 1-0 لە تیپی میوان بباتەوە بەم بردنەوەیش چووە پلە یەكەمیی ریزبەندیی گروپەكە و دیالە بۆ پلەی دووەم دابەزی.
رۆژی شەممەی ئایندا 29/6 یارییەکانی گەڕانەوەش دەستپێدەکەن و پێشمەرگە یاریی گەڕانەوە لەگەڵ دیالە دەکات و یارییەکانیش بەمشێوەیە دەبن:
*دیالە × پێشمەرگە.
*مەسافی × جۆلان.
*ناسرییە × کەرمە،
*رومادی × جۆلان.
لە هەردوو گروپی یەكەم و دووەمی قۆناغی یەكەمی خولەكەوە تیپی 8 یانەی عیراق گەیشتونەتە ئەم قۆناغە هەستیارە، بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون بەمشێوەیە:
گروپی یەكەم:جۆلان، كەرمە، ناسریە، رومادی.
گروپی دووەم:پێشمەرگەی سلێمانی، دیالە، ئیتیسڵات، مەسافی.
یارییەكان بەسیتمی خولێكی دوو قۆناغ دەبێت، یەكەمی هەردوو گروپەكە راستەوخۆ دەگەنە خولی ئەستێرەكانی عیراق، هەردوو دووەمەكەش دوو یاریی یەكلا كەرەوە دەكەن، براوە لەگەڵ ئەو یانانەی لە خولی ئەستێرەكانی عیراقدا پلەكانی 17 و 18 دەگرن یاریی دەكات و یەكێك لەم سێ یانەیەش بۆ خولی ئەستێرەكانی عیراق سەردەكەوێت.
 رۆژی هەینی 14/6  پێشمەرگەی سلێمانی میوانداریی ئیتیساڵاتی كرد، بەڵام یارییەكەی 0-1 دۆڕاند، دووەم یاریی رۆژی 19/6 بوو لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا لەگەڵ مەسافی یاریی كردو 2-0 یارییەكەی بردەوە، ئەمەش سێیەم یاریی بوو بیكات.
ئێستا پێشمەرگە بە دوو بردنەوە و یەك دۆڕاندن، یەكەمی گروپەكەیەتی و خاوەنی 6 خاڵە، دیالەو ئیتیساڵاتیش هەیەكەو 4 خاڵیان هەیەو دووەم و سێیەمی گروپەكەن و لە دوو یەكسانبوون و یەك دۆڕاندن، خاوەنی 2 خاڵەو دوا تیپی گروپەكەیەتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان