محەمەد ئەحمەد ئەربیللی ... لە سەرەتاوە تا کۆتایی

03:16 - 2022-06-20
کەلتور
423 جار خوێندراوەتەوە

ھونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەحمەد ئەربیللی ماوەیەکی زۆربوو باری تەندروستی ناجێگیربوو، ئەمڕۆ 20ی حوەزیرانی 2022 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.
ئەربیللی لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەعدوناوای شاری ھەولێر لە دایکبووە و لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە قوتابخانەی ئەربیل ئولا دەستی بەخوێندن کردووە، بەڵام بەھۆی خراپی بارودۆخی داراییەوە لە خوێندن دابڕاوە و دەستی بەکارکردن کردووە.
لە ساڵی 1953 دەچێتە ئەرکی سەربازی و دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ساڵی 1960 لە نەخۆشخانەی کۆماریی شاری ھەولێر بە شوفێر دادەمەزرێت و لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.
لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوودا، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گۆرانی یاڵڵا شوفێر، محەمەد ئەحمەد ئەربیللی ناوبانگێکی زۆر پەیدا دەکات و لە ماوەیەکی کەمدا گۆرانی و موزیکەکانی دەگاتە وڵاتانی دیکە و ھونەرمەندانی جیھانی گۆرانییەکانی دووبارە دەکەنەوە.
محەمەد ئەحمەد ئەربیللی بەھەرسێ زمانی تورکی و کوردی و عەرەبی گۆرانی وتووە و بەرھەمەکانیشی لە لایەن گۆرانیبێژانی وەکو ئیبراھیم تاتلیساس و مەیادە حەنناوی و جۆرج وسوف و چەند ھونەرمەندێکی دیکەی جیھانییەوە گوتراونەتەوە.
محەمەد ئەحمەد ئەربیللی باوکی شەش کوڕ و سێ کچ بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان