محەمەد ئەحمەد ئەربیللی

دەنگەكەی هەولێر خامۆش بوو

11:57 - 2022-06-21
هەمەرەنگ
150 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ‌ 20/6/2022، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا، هونەرمەندی دێرینی كوردستان محەمەد ئەحمەد ئەربیللی لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە هەولێر كۆچی دواییكرد.
ئەربیللی، زیاد لە نیو سەدە لە خزمەتی هونەر بەردەوامبوو، خاوەنی چەندین گۆرانییە لەوانە: ئەی دلێران، كچەی كافرۆش، یەڵڵا شۆفێر و هەولێر، هەروەها ئاوازی بۆ چەندین گۆرانیبێژی كورد و تورك داناوە.
هونەرمەند ساڵی 1933 لە گەڕەكی تەعجیلی هەولێر لەدایكبووە و لە ساڵی 1944 لە قۆناغی سەرەتاییەوە بەشداریی فێستیڤاڵەكان و ئاهەنگەكانی كردووە و گۆرانی وتووە. جگە لە گۆرانییە كوردییەكانی لە ساڵی 1959 چەند گۆرانییەك و قۆریاتێكی بە توركمانی لە ئێزگەی بەغدا تۆمار كردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان