دکتۆر نوری دەرسیمی، ناسراو بە محه‌مه‌د نوره‌ددین زازا، لە مانگی ئازاری ساڵی 1893 لە گوندی (ئەخزۆنیک)ی سەربە پارێزگای دەرسیم لە بنەماڵەیەکی کوردپه‌روه‌ری شیعه مه‌زهه‌بی هۆزی ملان لەدایکبووە.
لە ته‌مه‌نی منداڵی‌دا دایكی کۆچی دوایی کردووە و ئەویش بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناو ماڵی مامیدا ژیاوە.
-خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاره‌كانی خوزان و خەربووت ته‌واوكردووه.
دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە شاری ئیستانبوڵ و له كۆلێجی پزیشکیی ڤێتێرنه‌ری وەرگیراوە و هەرلەوێ ده‌بێته ئەندامی کۆمەڵەی خوێندكارانی کورد.
سەرەتای تێکەڵبوونی بە کاری سیاسی
دکتۆر نوری لە تەمەنی لاوێتییه‌وه تێکەڵ بە بزووتنەوەی سیاسی بووە و شۆڕشگێڕێکی نیشتمانپه‌روه‌ر بووە، لەگەڵ سه‌رهه‌ڵدانى (کۆچگیری) و راپه‌ڕینی دەرسیمدا، دەستیکردووە بە چالاکیی سیاسی و سەربازی و پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی پتەوی لەگەڵ سه‌ید ره‌زای دەرسیم و سه‌رانی شۆڕشی دەرسیمدا هه‌بووه و رۆڵیشی هەبووە له گه‌یاندنی په‌یامی شۆڕش و یه‌كخستنی هۆزه‌كانی ویلایه‌تی دەرسیم.
جگە لەوەش پەیوەندیی لەگەڵ کۆمەڵەی (هێڤی) و چەند رێکخراوێکی سیاسی دیکەی کورددا هەبووە لە باکووری کوردستان.
ناوبراو بە یەکێک لە کەسایەتییە چالاکەکانی بواری سەربازی و سیاسی دادەنرێت و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ کورده‌كانی ئەرمینیا و ئازەربایجاندا هەبووە.
لە بان خەتەوە بۆ بن خەت
خەبات و جموجۆڵەکانی لە سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌نێو گەلی کورد و راپه‌ڕینی دەرسیمدا بووە هۆی ئه‌وه‌ی ناکۆکیی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیاى نوێ‌دا بۆ دروست ببێت.
دوای سەرکوتکردنی راپەڕینی دەرسیم و لەسێدارەدانی سه‌ید رەزا و هاوڕێكانی لە كۆتایی ساڵی1937.
لەژێر گوشارێكی زۆری ناوخۆی توركیادا، بڕیار دەدات سه‌ره‌تا به‌ره‌و یۆنان بچێت، دواتر ده‌ربازی (بن خه‌تێ بوو) واتە رۆژئاوای كوردستان و لە شاری حەلەب له سوریا گیرسایەوە.
ئه‌وكاته‌ش سوریا له‌ژێر (ئینتدابی) فه‌ره‌نسادا بوو و وەک پەنابەرێکی سیاسی توانیی ناسنامەی دەوڵەتی سوریا بەدەستبهێنێت.
لە سوریا و ناوچە کوردنشینەکانی رۆژئاوای کوردستاندا درێژە بە چالاکییە رووناکبیرییەکانی دەدات و هەر لەوێش پەیوەندی دەکات بە نووسەران و رووناکبیرانی کوردەوە لەو وڵاتە لە نموونەی رەوشه‌ن بەدرخان و میر جەلاده‌ت بەدرخان و مەمدوح سەلیم بەگ و بنەماڵەی ئیسماعیل ئاغا لە چیای کرمانج له عه‌فرین.
کۆنێ ره‌ش، لە کتێبی (ژئەڤینا رۆژێن كه‌ڤن) دا دەڵێت: «دکتۆر نوری یەکێک لە پاڵەوانە سەرەکییەکانی راپەڕینی دەرسیم بوو
دوو کتێبە بەناوبانگەکەی
دەرسیمی پەیوەندیی بەهێزی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه‌كانی پارێزگای حه‌له‌بدا هه‌بوو. پاشان پەیوەندیی بە کۆمەڵەی (خۆییبوونەوە) ده‌كات، کە لە ساڵی 1927 لە هاوینه‌هەواری (بحه‌مدون)ی كریستیان نشین لە باشووری لوبنان لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانییه‌كانه‌وه دامه‌زرابوو کە ئامانجیان سەربەخۆیی باكووری کوردستان بوو.
دواتر ئیحسان نوری پاشا و ئیبراهیم تێلی به‌گ سەرکردایەتیی راپەڕینی ئاراراتیان گرته‌ئه‌ستۆی خۆیان.
کۆنێ ره‌ش، مێژوونووسى رۆژئاواى كوردستان لە کتێبی (ژئەڤینا رۆژێن كه‌ڤن) دا دەڵێت: «دکتۆر نوری دەرسیمی نەهەنگێكی وڵاتی من بوو، یەکێک لە پاڵەوانە سەرەکییەکانی راپەڕینی دەرسیم بوو، لە كۆتایی ساڵی 1937دا له دۆخێکی خراپ‌دا گەیشتە سوریا و لە شاری حەلەب نیشتەجێبوو.
دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی خۆی لەنێو کوردەکانی چیای کرمانجدا له عه‌فرین بەسەربردووه. خاوه‌نی دوو كتێبه له‌سه‌ر مێژووی كوردستان كه سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تین له‌سه‌ر مێژووی كورد. لەساڵی 1952 -یش کتێبێکی بەناونیشانی (دەرسیم لە مێژووی کوردستاندا) چاپ و بڵاوکردەوە».
مێژووی کوردستان و دەرسیمی نووسییەوە
بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، دوای رێککەوتنی سایکس بیکۆ و دابه‌شبوونی نەتەوەی کورد لە رووی جوگرافی و نەتەوەییەوە، هه‌وڵه‌كانی دەرسیمی به ئاراسته‌ی یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد بووه و سه‌ركرده‌یه‌كی کوردپه‌روه‌ر بووه کە راسته‌وخۆ بەشداریی له رووداوەکانی كوردستاندا کردووه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوودا و مێژووی کوردستان و دەرسیمی نووسیوه‌ته‌وه.
دوای دامەزراندنی یەکەم پارتی کوردی لە سوریا لە ساڵی 1957، دكتور نوری دەرسیمی هەڵبژێردراوه به سکرتێری یەکەمی ئەو حزبە، بەڵام لەژێر چاودێریدا بووه و چالاکیی سیاسیی سنووردار بووە و هه‌میشه ماڵەکەی چەترێک بووه بۆ رووناکبیران و نووسەرانی كوردپه‌روه‌ر له سوریا و رۆژئاوای كوردستان.
ئەو هۆنراوەیەی بووە دروشمی سەر کێلی گۆڕەکەی
هاوكات رۆڵی لە پاراستنی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و ناساندنی مێژووی کورد به جیهاندا هه‌بووه، هەروەک خاوەنی چه‌ندین لێکۆڵینەوە و سەدان بابەتی رۆژنامەوانییە لە رۆژنامە عەرەبییەکاندا.
دکتور نوری دەرسیمی لە 22ی مانگی ئابی ساڵی 1973لە شاری حەلەب کۆچی دوایی کردووه و لە گۆڕستانی (شێخ حەنان) لە چیای کرمانج لە عەفرین بە خاک سپێردراوه.
بەپێی وەسێتنامەکەی، کیسەیەک خۆڵی دەرسیم لە ژێر سەریدا دانراوه لە گۆڕەکەیدا.
محه‌مه‌د نوری دەرسیمی بەرلەوەی کۆچی دوایی بكات، شیعرێکی بۆ خۆی نووسیوە و له‌سه‌ر به‌ردی كێله‌كه‌ی دانراوه. به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
له‌سه‌ر ئه‌م رێگای دژوار
من كرده هاوار
دا بۆ رۆژه‌كێ دنیا ببه گولبه‌هار
دکتۆر نوری دەرسیمی (نورەدین زازا)