فایەق داودە...

هەوڵی بەردەوام بۆ پارێزگاریكردن لە فۆلكلۆری كوردی لە كەركوك

03:00 - 2024-07-07
هەمەرەنگ
139 جار خوێندراوەتەوە

شاری كەركوك بەدەیان هونەرمەندی دێرینی لەخۆگرتوە كە جێی دەستیان لەخزمەتكردنی هونەری كوردیدا دیارە، یەكێ لەوان گۆرانیبێژی میللی (فایەق داودە)یە كە ساڵانێكی زۆرە هەوڵدەدات پارێزگاری لە ناسنامەی كوردی  شارەكەدا بكات.
فایق داودە گۆرانیبێژی میللی-یە و چەندین گۆرانی كوردی ساڵانی حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی پێشوو لە ئێزگەی كوردی بەغدا و تەلەفیزیۆنی جارانی كەركوك تۆمار كردووە، جگەلەوە بە تەپڵ و زوڕناژەنێكی میللی دیاری كەركوك ناسراوە.
هونەرمەند فایق داودە رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لەزیندووكردنەوەی مەقامات و گۆرانی میللیی كوردی و چەندین خەڵاتی لە فێستیڤاڵە هونەرییەكاندا وەرگرتووە و برادەری بەشێكی زۆر لە هونەرمەندانی كورد، وەك (نەمران عەلی مەردان و رەسوڵ گەردی و ئەحمەد شەماڵ و قادر مەردان و شەماڵ سائیب حوسێن عەلی و سەڵاح داودە و میقداد محەمەد)، فایەق شەوكەت نادر كە بە (فایەق داودە) ناسراوە لە ساڵی 1946 لە خورماتوو لەدایكبووە، ئێستا دانیشتووی گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركوكە.
 رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان