سەنگیی ئابووریی ئۆكرانیا لەسەر ئاستی جیهان

10:09 - 2024-07-09
ئابووری
244 جار خوێندراوەتەوە
#هێرڤینا، دراوی رەسمی ئۆكرانیا

ئا: كوردوان محەمەد سەعید


ئابووریی ئۆكرانیا، پشت بە سیستمی ئابووریی ئازاد دەبەستێ و لە ساڵی 2000وە تا 2008 گەشەیەكی بێوێنەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی جەنگەوە، زیانێكی زۆری بەركەوت، دامەزراوە پیشەسازییەكان و ژێرخانی ئابووریی ئەو وڵاتە بە گشتی گورزی كاریگەریی بەركەوت. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئابووریی ئۆكرانیا لەسەر پێی خۆی وەستاوە و تووشی داڕمانی تەواو نەبووە.

گرنگترین هەناردەی ئۆكرانیا بۆ دەرەوەی وڵات بریتییە لە پۆڵا، خەڵوز، سووتەمەنی، بەرهەمە پترۆكیمیاییەكان، ئامێر و ئامرازی گواستنەوە، گەنم و جۆ

ریزبەندیی ئابووریی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان، تا ساڵی 2019 راپۆرتە جیهانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە پلەی 56ی هەیە لە رووی تێكڕای بەرهەمی ناوخۆییەوە كە نزیكەی 155 ملیار دۆلار بووە لەو ساڵەدا. لە رووی هەناردەی كاڵا و شمەكیشەوە ئۆكرانیا پلەی 51مین وڵاتی هەیە بۆ هاوردەكردنیش 48مینە.
هێرڤینا، لە ساڵی 1996وە دراوی رەسمی ئۆكرانیایە بەهای دراوەكەی لە دەوروبەری 25 هێرڤینا-دایە بەرامبەر بە یەك دۆلار، هەڵبەت ساڵی 2019 بەهاكەی 28 هێرڤینا بووە بەرامبەر بە یەك دۆلار، بە تایبەتیش كە لە مانگی نۆڤەمبەری 2021دا هەناردەی ئۆكرانیا بۆ دەرەوە بەرز بۆوە ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دراوەكەی.
گرنگترین هەناردەی ئۆكرانیا بۆ دەرەوەی وڵات بریتییە لە پۆڵا، خەڵوز، سووتەمەنی، بەرهەمە پترۆكیمیاییەكان، ئامێر و ئامرازی گواستنەوە و لە هەمووشیان گرنگتر هەناردەی دانەوێلەیە، وەك گەنم و جۆ. لە بواری خۆراكیشدا ئۆكرانیا رۆنی گیایی بە رێژەیەكی زۆر هەناردە دەكات.
ئۆكرانیا، لەگەڵ ئەوەشدا كە بڕێكی زۆر كاڵا و شمەك هەناردە دەكات، ساڵانە كاڵایەكی زۆریش لە وڵاتانی دیكەوە هاوردە دەكات، وەك نەوت و غاز، ئۆتۆمبێل، دەرمان، قاڵبی خەڵوز، كە لە چین و ئەڵمانیا و پۆڵەندا و بیلاڕوسیاوە هاوردەیان دەكات، هەڵبەت جاران ئاڵوگۆڕی كڵای لەگەڵ روسیاشدا زۆر بوو، بە تایبەتی غازی بە پلەی یەكەم لە روسیاوە هاوردە دەكرد، بەڵام جەنگ نێوانی تێكدان.

سەرچاوە: كەوالیس ئەلمال

بابەتە پەیوەندیدارەکان