״ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی عیراق ده‌كه‌ین بۆ سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا״

11:46 - 2024-07-09
عیراق
147 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ له‌ به‌غدا، د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار، پێشوازی له‌ حه‌مزه‌ عه‌بدی به‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری سۆماڵی فیدراڵ و وه‌فدی یاوه‌ری، كرد و ستایشی رۆڵ و هه‌ڵوێسته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عیراق كرا بۆ پته‌وكردنی ئاسایش و ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی سۆماڵ، تاوتوێی چه‌ند پرسێكی گرنگیان كرد به‌تایبه‌تی پرسی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ عیراق قوربانیی گه‌وره‌ی داوه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی و ده‌ركردنی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان و چه‌سپاندنی ئاسایش و  سه‌قامگیری له‌عیراقدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان