وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا:

داشكاندن له‌ كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران به‌رده‌وام ده‌بێت

09:58 - 2024-07-10
کوردستان
111 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: بۆ ساڵی نوێی خوێندن، داشكاندن له‌ كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوێنێ به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆبووه‌وه‌ و وه‌زیری خوێندنی باڵا، زانكۆكانی راسپارد ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ خوێندنی حكومی بڕه‌خسێنن، هه‌روه‌ها به‌ هه‌مان رێژه‌ی ساڵانی رابردوو، داشكاندن له‌ كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریشیدا (سه‌رجه‌م زانكۆكان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ بری پێدانی به‌شی ناوخۆیی له‌ خوێندكارانی خوێندنی باڵا وه‌رنه‌گرن).

#خوێندنی پارالێل

بابەتە پەیوەندیدارەکان