ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەم خولەدا، بۆ یەکەمجار کۆ دەبێتەوە و بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە، سەرۆکایەتی دەکات.
لەوبارەیەوە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، رایگەیاند: لایەنەکانی کەرکوک لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون و بڕیارە ئەمڕۆ 11/7/2024 یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنەکە ببەسترێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر راکان جبوری سوێندی یاسایی خوارد و ئەمڕۆش وەک بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سەرپەرەشتی کۆبوونەوەکە دەکات.