پلەدارێکی گروپی تیرۆریستی داعش کوژرا

07:33 - 2024-07-13
عیراق
198 جار خوێندراوەتەوە

بە هۆی شەڕ و پێکدادانی گەورەوە لەنێوان چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش و هێزە ئەمنییەکانی سوپای عیراق، چەند کەسێک برینداربوون و تیرۆریستێکیش کوژرا.
لەوبارەیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق، رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی خان بەنی سەعد لەپارێزگای دیالە، چەکدارێکی گروپی تیرۆریستی داعش کوژراوە، کە لێپرسراوی رێکخراوی گروپەکەبووە لەو سنوورەدا.
هەروەها وتیشی: بە هۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە، چەند سەربازێکی سوپای عیراق، برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان