ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
نزیكه‌ی سێ هه‌فته ده‌بێت، به‌هۆی هه‌ڵبژاردن و دڵنیا نه‌بوون له سه‌ركه‌وتنی لایه‌نی راست، یان چه‌پڕه‌وی ئه‌وروپا، نرخی یۆرۆ ناجێگیره و رۆژ به رۆژ له دابه‌زیندایه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت، كه چاره‌نووسی یۆرۆ و ئابووریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌تی ئابووریی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت.
رۆژی دوو شه‌ممه چه‌په‌كان له فەرەنسا سه‌ركه‌وتنێكی كوت‌وپڕ و چاوه‌ڕوان نه‌كراویان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا چه‌په‌كانی فه‌ره‌نسا زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و میانڕه‌وه‌كانیش كه ئیمانۆئێل ماكرۆن نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا و راستڕه‌وه‌كان به سه‌ركردایه‌تی ماری لۆپان، كه خۆیان بۆ براوه‌ی یه‌كه‌م دانابوو بوون به سێیه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا له ناكاو نرخی یۆرۆ به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رز بۆوه و نرخی 100 یۆرۆ گه‌یشته 108 دۆلار و 40 سه‌نت، ئه‌م نرخه به‌رزترین ئاسته كه یۆرۆ له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا پێی گه‌یشتبێت.
په‌رله‌مان زۆرینه‌ی تێدا نییه
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی چه‌په‌كاندا ئیمانۆئێل ماكرۆن-ی سه‌رۆكی فەرەنسا داوای له گابرێل ئه‌تالی سه‌رۆك وه‌زیرانی فەرەنسا كرد له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، تا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ ده‌كرێت، چونكه له‌مڕۆ به دواوه په‌رله‌مان هیچ زۆرینه‌یه‌كی ره‌های تێدا نییه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش تا ئێستا واده‌رده‌كه‌وێت، كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه زیاتر باوه‌ڕیان به سیاسه‌تی ئابووریی چه‌په‌كان هه‌یه، تا ڕاسته توندڕه‌وه‌كان
له پاڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی یۆرۆ به‌رامبه‌ر به دۆلاردا، نرخی پاوه‌نی به‌ریتانیش به‌رز بۆوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش هه‌ر به هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بێوێنه‌یه‌وه بوو كه پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا له هه‌ڵبژاردندا به ده‌ستی هێنا.
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه: بۆچی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی حزبه چه‌پڕه‌وه‌كاندا، ئابووریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا نرخی یۆرۆش به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه؟ هه‌رچه‌نده له ئاینده‌دا ده‌رده‌كه‌وێ چه‌په‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له به‌هێزكردنی ئابووری فه‌ره‌نسادا، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش تا ئێستا واده‌رده‌كه‌وێت، كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه زیاتر باوه‌ڕیان به سیاسه‌تی ئابووریی چه‌په‌كان هه‌یه، تا ڕاسته توندڕه‌وه‌كان.
لۆمیر هۆشداریی ده‌دات
یه‌ك رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه برۆنۆ لۆمیر وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، مه‌ترسیی قه‌یرانێكی دارایی و پاشه‌كشه‌ی ئابووری به‌ڕێوه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و دۆخه سیاسییه‌ی هاتۆته ئاراوه و زۆرینه‌یه‌كی په‌رله‌مانی نییه تا حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت. لۆمیر كه له ساڵی 2017وه پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه ده‌بات وتی: به‌ره‌ی نوێی گه‌ل كه له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌گه‌ر به‌رنامه ئابوورییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ند ساڵه كردوومانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌م وته‌یه‌ی لۆمیر، به روونی پێوه‌ی دیاره، كه پارته سه‌ركه‌وتووه‌كه سیاسه‌تی ئابووریی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و جیاوازه، به‌ڵام یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابووری كامیان ئابووریی فه‌ره‌نسا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، ئه‌وه‌یان رۆژگاری هاتوو ده‌ریده‌خات.
سه‌رچاوه: CNN، سكای نیوز، ئه‌لجه‌زیره