گەنجێكی كورد، وێنەیەکی تایبەتی مانگ دەچرکێنێت

11:02 - 2024-07-14
ڕاپۆرت
223 جار خوێندراوەتەوە

 یەسنا محەمەد

دەریا كاوە میرزا، بڕوانامەی ماستەری لە بواری پیسبوونی ژینگە هەیە و فەرمانبەرە لە وەزارەتی شارەوانی، بە بەكارهێنانی ئامێری تێلیسكۆب و كامێرای تایبەت بە بواری فەلەكناسی وێنەی (مانگ)ی چركاندووە، چركاندنی وێنەكە ماوەی چوار رۆژی خایاندووە.
دەریا كاوە تایبەت بە كوردستانی نوێی راگەیاند: ئەم وێنەیەم بە بەكارهێنانی ئامێری تێلیسكۆب و كامێرای تایبەت بە بواری فەلەكناسیی چركاندووە، ماوەی چوار رۆژی خایاند تا تەواوی وێنەكە بچركێنم بە تایبەت لە رۆژەكانی (14،13،12،11/6/2024) هۆكارەكەشی ئەوەیە ئەم وێنەیە پێكهاتووە لە چوار وێنەی مانگ بە یەكدا لكێنراون بە شێوەیەك پێوەی دیار نەبێت، ئەوەش وادەكات وێنەكە بە روونترین شێوە دەركەوێت، جیاواز لە وێنەی ئاسایی مانگ. دەریا وتیشی: سەبارەت بە كارەكەش ماندوو بوونێكی یەكجار زۆری دەوێت، بێجگە لەوەی دەبێت چاودێری بارودۆخی كەشوهەوا بكەم، پێویستە چاودێری پلەی گەرمی ئامێرەكانیش بكەم لە ترسی تێكچوونیان و چەند رۆژێكیش لەگەڵی خەریك بووم، تا تەواوی وێنەكەم رێكخست، بێگومان زۆر وێنەم هەیە لە ماڵپەر و گۆڤارە جیهانییەكاندا بڵاوكراونەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەواڵم پێگەشت كە وێنەكەم لە گۆڤاری (Paris matches magazine)دا بڵاوكراوەتەوە، بەڵام هێشتا كۆپیم بە دەست نەگەیشتووە، هاوكات چاوەڕێم لە گۆڤاری (Bild)ی ئەڵمانیش بڵاوبكرێتەوە.

دەریا کاوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان