هەوادارانی وەرزش لە چاوەڕوانی یاریی كۆتاییدان

ئینگلتەرا و ئیسپانیا كۆتایی بە یۆرۆی 2024 دەهێنن

11:23 - 2024-07-14
وەرزش
237 جار خوێندراوەتەوە

یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا پێی ناوەتە دوایارییەوە و ئەمشەو سەعات 10، یاریی كۆتایی دەكرێت.
یارییەكە هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا دەیكەن و سەعات 10ی شەو، فرانسوا لیتكسێر-ی فەرەنسی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، فیكەی دەستپێك بۆ یاری كۆتایی لێدەدات و یارییەكەش لە یاریگای ئۆڵۆمپی شاری بەرلین دەكرێت.
هەردوو هەڵبژاردەی یاریی كۆتایی، یەكەمی گروپەكانیان بوون كە ئیسپانیا لە گروپی دووەم و ئینگلتەراش لە گروپی سێیەمدا بوون، بۆ ئەم یارییەش سەرجەم ئەستێرەكانیان ئامادەن و هیچ كێشەیەكیان لە پێكهاتەكانیاندا نییە.
هەردوو هەڵبژاردە، 27 یاریی رەسمییان پێكەوە كردووە، ئینگلتەرا 13 بردنەوەی هەیە، ئیسپانیاش 10 بردنەوە و 4 یارییش یەكسان بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان