״كات لە بەردەم هەرێم و بەغدا ماوە״

10:22 - 2022-06-22
ئابووری
836 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: هێشتا كات لە بەردەم حكومەتی هەرێم و بەغدا ماوە بۆ رێكەوتن، چونكە ئەگەر هەرێم بەشێكە لە عیراق، ئەوە دەبێت بەغدا شایستە داراییەكان بۆ هەرێم بنێرێت.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: ئەو بارودۆخە سیاسییەی كە لە نێوان هەرێم و عیراق هاتۆتە ئاراوە، دەبێت چارەسەر بكرێت و ناكرێت درێژەی پێبدرێت، چونكە بەردەوامی هێشتنەوەی ئەم دۆخە، لێكەوتەی خراپتری بەدوادادێت، بۆیە دەبێت هەردوولا خۆیان یەكلابكەنەوە و ئامادەیی خۆیان دەرببڕن، بۆ گەیشتنە رێكەوتن و هێشتا كات ماوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، «ئەگەر هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق، بۆچی بەغدا شایستە داراییەكان بۆ هەرێم نانێرێت، ئەگەر هەرێمیش بەشێكە لە عیراق، ناكرێت بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ ناوەند، نەوت و غاز هەناردە بكات».
وتیشی: «دەكرێت لەسەر پرسی نەوت و غاز، پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت كە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت، هەرچەندە پێشتر هەوڵی جدی هەبوون بۆ گەیشتن بە رێكەوتن، بەڵام بەداخەوە ئێستا دۆخێكی دیكە هاتۆتەئاراوە، بەتایبەت لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە.

#هەرێم و بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان