سەرۆك کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت دەکات

10:16 - 2024-07-15
عیراق
192 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە شاری بەغدا، پێشوازیکرد لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان تاووتوێکران، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی کاری هاوبەش بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان. 
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی یاساکان، بەتایبەتی ئەو  پڕۆژانەی کە خزمەت بە هاووڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەکانیان دەکات. 

لای خۆیەوە موحسین مەندەلاوی پەرۆشیی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ بەدواداچون و تاووتوێکردن و پەسندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانە دەربڕی، کە لە لایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پێشکەش دەکرێن، هەروەك پشتگیری بۆ بەهێزکردنی هاریکاری نێوان هەردوو سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەرانی دووپاتکردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان