سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: مەترسییەكــــانی تیرۆر كۆتـــاییان نـــەهاتووە

11:50 - 2024-07-16
کوردستان
215 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە دەباشان پێشوازیكرد لە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و وەفدێكی باڵای سەربازی و ئەمنی.
لە كۆبوونەوەكەدا كە جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و لیوا روكن عومەر ساڵح فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70 ئامادەبوون، دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەكان تاوتوێكران و دەرئەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی گفتوگۆی لەبارەوەكرا. بەردەوامیی هەماهەنگییە هەواڵگری و ئەمنییەكانی سەرجەم هێزە چەكدارەكان بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە جەختیلێكرایەوە.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەبارەی دۆخی ئەمنی و چالاكییە تیرۆریستییەكانی داعش لە ناوچەكە بەرچاوڕوونیدا و ئاماژەی بەوەكرد، روونە مەترسییەكانی تیرۆر كۆتاییان نەهاتووە و جموجوڵەكانی داعش بەردەوامن، بۆیە پێویستە هاوكارییە هەواڵگری و ئەمنییەكانیش بچنە ئاستێكی باڵاتر و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر توندتربكرێتەوە تاوەكو هیچ بوارێكیان بۆ نەمێنێتەوە و سەقامگیری و ژیانی خەڵكەكەمان پارێزراوبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان