کێشەی هاووڵاتیان ...

هاووڵاتیانی ناحیەی رزگاری داوای خزمەتگوزاری دەکەن

12:11 - 2024-07-16
کوردستان
160 جار خوێندراوەتەوە

حسێن عەزیز

مامۆستا محەمەد وەردە چالاکوانی مەدەنی لە ناحیەی رزگاری-گەرمیان،  بەکوردستانی نوێ-ی راگەیاند: رێگای جووتسایدی ناسراو بە (گەنجان ـ  ئاسایش) لە ناحیەی رزگاری کە نزیکەی پێنج کیلۆمەترە، ماوەی  چەند ساڵێکە بەهۆی وەرنەگرتنی لەلایەن حکومەتەوە، جگە لە قیرتاوکردنی، خزمەتگوزارییەکانی تری بۆ نەکراوە. 
 وتیشی، لەلایەن بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی ئاوباریک و گەرمیان-ەوە، جەزرەوەسەتی نێوان شەقامەکان کراوەتە جێگەی فڕێدان و کوبوونەوەی خۆڵ و خاشاک و سیمایەکی ناشارستانییان هەیە.
 ‏باسی لەوەشکرد، داوا لە شارەوانی رزگاری و لایەنی پەیوەندیدار دەکەین کە هەستن بەتەواوکردنی پرۆژەکە و دانانی ستوون و رووناککەرەوە و ناشتنی نەمام و سەوزکردنی نێوان شەقامەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان