شانزیەمین جامی كوپا ئەمریكا بۆ ئەرجەنتین

مێسی مێژوو بۆ وڵاتەكەی دەنووسێتەوە

12:13 - 2024-07-16
وەرزش
171 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ 16 یەمین جار لەمێژووی خۆیدا جامی پاڵەوانی كوپا ئەمریكای بەرز كردەوە پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا 1-0 لە كۆڵۆمبیای بردەوە.
یارییەكە بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە لە یاریگای هارد رۆك لە ویلایەتی فلۆریدای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرا.
ئەم یارییە بۆ مێسی یارییەكی مێژوویی بوو بەوەی بوو بە یەكەم یاریزان لەمێژووی تۆپیپێدا بتوانێت زۆرترین نازناوی پاڵەوان دەستەبەر بكات كە 45 نازناوە، بەمەش پێش دانی ئالڤێسی بەرازیلی كەوت كە ئەم خاوەنی 44 نازناوە.
مێسی لەم یاریەیدا سەركردایەتیی وڵاتەكەی كرد لە بردنەوەی نازناوی ئەم كوپا ئەمریكایەدا، بەمەش سەركردایەتییەكی بێ وێنە بوو بەوەی لە سێ بۆنەی گرنگی جیهانی و كیشوەریدا سێ جامی پاڵەوان ببەخشێت بە ئەرجەنتینییەكان، ئەوانیش جامی كوپا ئەمریكا 2021، جامی مۆندیالی 2022 – قەتەر، جامی كوپا ئەمریكا – 2024 ئەمریكا.
یاریی كۆتایی بۆ ماوەیەكی زۆر لە وادەی دەستپێكردنەكەی دواكەوت، لەبەر ئەوەی هاندەرانێكی زۆر بلیتی چوونە ژوورەوەی یاریگایان دەست نەكەوتبوو، جگەلەوەش لەكاتی یاساییدا هەردوو هەڵبژاردە 0-0 یەكسان بوون، بەڵام لەكاتی زیادكراوی یارییدا لاوتارۆ مارتینێز بەتۆپێكی جوان كەبەسەر گۆڵپارێزی كۆڵۆمبیادا هەڵیدەدات، گۆڵی بردنەوەكەی لە دەقیقەی 112 دا كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان