پاش 9 قۆناغ لە پاڵەوانێتیی مۆتۆ جی پی

بانیایا و خۆرخی مارتن بێ ركابەرن

12:31 - 2024-07-16
وەرزش
134 جار خوێندراوەتەوە

ئەم مانگە، یۆلیۆ-تەموزی 2024، تەنیا یەك قۆناغ لە پاڵەوانێتیی ماتۆڕ سواری مۆتۆ جی پی بەڕێوە چووە، ئەویش قۆناغی ئەڵمانیا بوو كە 9  - یەمین قۆناغی بووە تائێستا بەڕێوە بچێت.
تائێستا 9 قۆناغی پاڵەوانێتییە بەڕێوە چوون، سەرجەمییان بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوون كە بەرامبەریان ناوی پاڵەوانی قۆناغەكەی نووسراوە:
-1 قەتەر (فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
-2 پورتوگال(خۆرخی مارتن-ئیسپانیا)(پریما پراماك رایسینگ).
-3 ئەمریكا(مارك فینالیس-ئیسپانیا)(ئەپرییا).
-4 ئیسپانیا(فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
-5 فەرەنسا (خۆرخی مارتن-ئیسپانیا)(پریما پراماك رایسینگ).
-6 كەتەلۆنیا (فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
-7 ئیتاڵیا(فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
-8 هۆڵەندا(فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
-9 ئەڵمانیا(فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
ئەوەی تێبینی دەكرێت لەو 9 قۆناغەی بەڕێوە چوون ئەوەیە كە فرانچیسكۆ بانیایا پێنج جار لەكۆی ئەو 9 جارە چووەتە سەر پلیكانەی سەركەوتنی یەكەمیی ئەم پاڵەوانێتییە کە چواریان یەک لەسەر یەک بوون، ركابەرەكەشی خۆرخی مارتنی ئیسپانییە لە تیپی پریما پراماك رایسینگ، ئەمیش تەنیا ركابەرییەتی و هەردووكیان توانیویانە كۆی خاڵەكانیان سنوری 200 خاڵ ببڕێت .
ریزبەندیی ماتۆڕسوارەکان
بەتەواو بوونی قۆناغی ئەڵمانیا، ئێستا ریزبەندیی یەكەم تا پێنجەم ماتۆڕسوار بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
-1 فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا-(دۆكاتی)(222 خاڵ).
-2 خۆرخی مارتن-ئیسپانیا –(پریما پراماك رایسینگ)(212 خاڵ).
-3 مارك ماركیز-ئیسپانیا - (گریسینی راسینگ)(166 خاڵ).
-4 ئینیا باستیانینی – ئیتاڵیا (دۆكاتی)(155 خاڵ).
-5 مافریك فینالیس – ئیسپانیا (ئەپریلیا)(125 خاڵ).
ریزبەندیی تیپەكان
-1 دۆكاتی (377) خاڵ.
-2 پراماك رایسینگ (267 خاڵ).
-3 گریسینی رایسینگ (245).
-4 ئەپریلیا رایسینگ (207 خاڵ).
-5 ئێف ئاڕ 46 (145 خاڵ).
قۆناغی داهاتوو
ئەم مانگە هیچ قۆناغێكی تری پاڵەوانێتییەكە بەڕێوە ناچێت، بەڵام مانگی ئایندە ئۆگستۆس – ئابی ئایندە، قۆناغەكانی بەریتانیا و نەمسا بەمشێوەیە بەڕێوە دەچن:
-10 قۆناغی بەریتانیا - (4/8/2024).
-11 قۆناغی نەمسا - (18/8/2024).

بابەتە پەیوەندیدارەکان