فۆرمولا وەن

قۆناغی هەنگاریا 21/7 دەبێت، تائێستا 12 قۆناغ بەڕێوە چووە

11:17 - 2024-07-17
وەرزش
97 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەكشەممە 7/7/2024 قۆناغێکی تری پاڵەوانێتیی فۆرمۆلا وەن لە بەریتانیا بەڕێوە چوو، قۆناغی بەحرەیەن یەكەمین قۆناغ بووە بەڕێوە بچێت، دوایەمین قۆناغ قۆناغی بەریتانیا بوو کە دوانزەیەمین قۆناغ بوو لە لەندەن رۆژی 7/7/2024 بەڕێوەچوو.

ئەنجامەكان
لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكەدا بەریتانییەكان پلەكانی یەكەم و سێیەمییان گرت و لویس هامیڵتۆنی بەریتانی بۆ یەكەمین جار لەم وەرزەی فۆرمۆلا وەندا توانی بچێتە سەر پلیكانەی یەكەمیی و ماكس ڤێرستاپینی هۆڵەندی دووەم و لاندۆ نۆریسی بەریتانی سێیەمی ئەم قۆناغە بوون.

ریزبەندیی گشتی
بەتەواو بوونی قۆناغی بەریتانیا، ڤێرستاپین بەبێ ركابەر لووتكەی ریزبەندیی گشتی گرتووە و لاندۆ نۆریس دووەم و شارل لۆكێر سێیەمی ریزبەندیی گشتییە، ئامانەی خوارەوەش یەكەم تا هەشتەمی ریزبەندیی گشتی شۆفێرانی بەشدارە كە توانیویانە كۆی خاڵەكانیان بگەیەننە سەروی 100 خاڵ:
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا (تیپی رێد بۆڵ)(255 خاڵ).
2- لاندۆ نۆریس –بەریتانیا (تیپی ماكلارین) (171 خاڵ).
3- شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری)(150 خاڵ).
4- كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری)(146 خاڵ).
5- ئۆسكار بیاستری-ئوستورایا(تیپی ماكلارین)(146 خاڵ).
6- سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ)(118 خاڵ).
7- جۆرج راسیل-ئوستورالیا(تیپی مارسیدیس)(111 خاڵ).
8-ل لویس هامیڵتۆن–بەریتانیا(تیپی مارسیدیس) (110 خاڵ).

ریزبەندیی یەكەم تا سێیەمی تیپەكان
لە ریزبەندیی گشتی تیپ و كۆمپانیاكانی دروستكەری ئۆتۆمبێلەكاندا، هەردوو تیپی رێد بۆڵ و فێراری كۆی خاڵەكانیان سنوری 300 خاڵیان بڕیوە، هەردوو تیپی ماكلارین و مارسیدیسش سنوری 200 خاڵیان تێپەڕاندووە، تەنیا ئەم چوار تیپەش ركابەریی لەسەر نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵ دەكەن، چونكە پێنجەم كە تیپی ئەستۆن مارتنە 68 خاڵی هەیەو تیپەكانی تریش هیچیان كۆی خاڵەكانیان نەگەیشتۆتە سنوری 50 خاڵیش، یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندییش بەمشێوەیەیە:
1- تیپی رێدبۆڵ (373 خاڵ).
2- تیپی فێراری (301 خاڵ).
3- تیپی ماكلارین (295 خاڵ).
4- تیپی مارسیدیس(221 خاڵ).
5- تیپی ئەستۆن مارتن(68 خاڵ).

قۆناغەكانی تر
ئەم مانگە، یۆلیۆ -تەموزی  2024 دوو قۆناغی تری ئەم پاڵەوانێتییە لە هەنگاریا و بەلجیكا بەڕێوە دەچن كە 13 یەمین و چواردەیەمین قۆناغن:
*قۆناغی هەنگاریا (13) - 21/7/2024.
*قۆناغی بەلجیكا (14) - 28/7/2024.
دواتر مانگی ئاب-ئۆگستۆسی  2024، یەك قۆناغی تری پاڵەوانێتییەكە لە هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت.

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان